زیاتر لە هەزار دەنکی گۆیژ و بادەم و بەڕوو لە سلێمانی چێندران

لە چالاکییەکی ژینگەییدا بە ناونیشانی “هەرەوەزیى چاندنى زاگرۆسانە، ژیانەوەى سروشتى نیشتمانە”، زیاتر لە هەزار دەنکی گۆیژ و بادەم و بەڕوو لە سلێمانی چێندران.

بیلال حەسەن، پارێزەری ژینگە و بەشداربووی چالاکییەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى هەڵمەتى (ساڵی شەشەمی) زاگرۆسانە لە کوردستان، رێکخراوى سروشتى کوردستان بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتیى پارکى هەواری شار و بە بەشداریى ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى و دۆستان و پارێزەرانى ژینگە، زیاتر لە هەزار دەنکى (بەڕوو، گۆیژ، بادەم) چێندران.

باسی لەوەشکرد، چالاکییەکە لەژێر درووشمى(هەرەوەزیى چاندنى زاگرۆسانە، ژیانەوەى سروشتى نیشتمانە) لەناو پارکی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

 

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: ئەو رووبەرەی لە کالیفۆرنیا سووتاوە زیاترە لە رووبەری شاری پاریس

بابەتی دواتر

بۆمبی ڤیتامینەکان بەرهەمهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share