بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەیەوە بەنزینخانەیەک داخرا

بەهۆی خراپی بەنزینەکەیەوە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەنزینخانەی مامۆستایانیان داخست.

دوای ئەوەی چەند جارێک هاوڵاتییان سکاڵایان لە کوالێتی بەنزینی بەنزینخانەی مامۆستایان دا، ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونیان بۆ کوالێتی سووتەمەنییەکەی کرد و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەکە کوالێتی خراپە و پەستانی هەڵمی بەرزە کە کاریگەری لەسەر فیولپەمپی ئۆتۆمبێل و پیسبونی ژینگە هەیە.

لە بەنزینخانەکەدا دوو جۆر بەنزینی نۆرماڵی هەبوو کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەر بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخستنی بۆکرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وا بڕوات مووچە پێویستی بە 1 ترلیۆن دینار دەبێت
‏”چاكسازییەكان” خەرجیی مووچەیان كەمنەكردووەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تایبەتە بە داهات و خەرجییەكان بۆ مانگەكانی یەك تا پێنجی ئەمساڵ، خشتەكە دەریدەخات…
Total
0
Share