تەندروستیی جیهانی: كەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون لە عیراق واتای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا نییە

تەندروستیی جیهانی باس لەوە دەكات، كەمبوونەوەی توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق واتای ئەوە نییە ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە كۆتاییهاتووە.

بەگوێرەی بەشێك لە میدیا عیراقییەكان، تەندروستیی جیهانی هۆشداری داوە لەوەی، كەمبوونەوەی توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق واتای ئەوە نییە ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەكە كۆتاییهاتووە.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمرۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم ئاشكرایكردووە، جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە بەریتانیا سەریهەڵدا، لە ئێستادا گەیشتووەتە 60 وڵاتی جیهان.

پێگەی worldometers كە تاكە سەرچاوەی ئاماری كۆرۆنایە لە جیهاندا بڵاویكردووەتەوە، لە جیهاندا تا ئێستا 96 ملیۆن و 625 هەزار و 755 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەشی بە هەمان هۆكار مردوون لە جیهاندا، 2 ملیۆن و 65 هەزار و 698 كەسن.

بابەتی پێشتر

ماکرۆن: لە عێراق دژی دوژمنەکانمان دەجەنگین

بابەتی دواتر

بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بەدرۆن هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە باکووری رۆژئاوای عێراق، لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە تێکشکێنرا. سەرچاوەکانی سوپای عێراق بە…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share