ماکرۆن: لە عێراق دژی دوژمنەکانمان دەجەنگین

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەڵەتیی دژی داعش کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، لە ژمارەیەک تویتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “سەربازانی فەڕەنسا لەو وڵاتانە دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەوەستنەوە، هەروەها لە زەریای هیندی و کەنداو لە هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی دروستبوونی ناکۆکی وەستاون، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری”.

ماکرۆن ڕاشیگەیاندووە، “لە لوبنان هێزەکانمان پارێزگاری لە ئاشتی دەکەن بە بەشداریکردنی گەورە لە هێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەمەوێت پێتانڕابگەیەنم کە لەدوای تەقینەوەکەی بەندەری مەرفای بەیروت و پەیوەستبونمان بە هاوسۆزی لەگەڵ ئەو وڵاتە نرخێنراوە”.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، “لە عێراق و سوریا هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دوژمنەکانمان کە سورن لەسەر ئەوەی زیانی گەورە بگەیەنن بە جیهان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ململانێی ئێمە و ئەمریکا هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێمە کۆتایی نایەت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان بزانن کە ئەم ململانێیە، هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران کۆتایی نایەت. محەمەد باقر…
Total
0
Share