پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی نەخۆشخانەکەیان بریندارکرد.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیرکران کە هەڵیانكوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و كارمەندێكی پۆلیس و كارمەندێكی پرسگەی نەخۆشخانەكەیان بەفیشەك برینداركردبوو.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو دوو تۆمەتبارە لەژێر کاریگەریی ماددە کهولییەکاندا بوون و لە کاتژمێری 10:30 خولەکی شەوی رابردوو کاتێک دەیانویست سەردانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەكەوە ڕێگرییان لێکراو ڕێنمایی کران کە وادەی سەردانیکردنی نەخۆش کۆتاییھاتووەو منداڵە نەخۆشەکە دایک و باوکی لەلایەو پێویست ناکات ئەوان بچنە لای.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو تۆمەتبارانە لە کاتژمێر 1:30 خولەک تۆمەتبارەکان گەڕاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە و تەقەیان لە پۆلیسێک و كارمەندێکی پرسگەی نەخۆشخانەکە کردووە و برینداریان کردوون.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتباری سەرەکی کە تەقەی کردبوو دەستگیرکرا و ئەو کەسەی کە لەگەڵیدا بوو ھەڵات، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەریەك لە تۆمەتباران، (ش، خ، أ) لەدایکبووی 1985 و (ئ، خ، م) لەدایکبووی 2003 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی  232 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەئێستادا ھەردوو برینداری ڕووداوەکە لەنەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پێشتر

چوارەم بەشەخۆراك و گۆشت دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی هەرێم، سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی…
Total
0
Share