قوباد تاڵەبانی: بازاڕی گونجاو بۆ پیشەسازیی دەستی لە شوێنە گەشتیارییەكان دابیندەكەین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، پیشەسازیی دەستی تەعبیر لە دابونەریتی سەدان ساڵە دەكات و بازاڕی گونجاوی بۆ دابیندەكەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پیشەسازیی دەستی، تەعبیر لە کەلتوور و دابونەریتی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان دەکات.

وتیشی، “بۆ ئەوەی ئەم هونەر و میراتە گرانبەها کەلتوورییە لە لەناوچوون بپارێزین، پلانمان هەیە لە چوارچێوەی ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا بازاڕی گونجاویان بۆ دابینبکەین تا هەر گەشتیارێک کە دێتە کوردستان بەرهەمێکی بەهرەمەندە دەستڕەنگینەکانمان وەک یادگارییەکی بە نرخ و جوانی گەشتەکەی بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بباتەوە”.

قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا بە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیارییەکان و، سوپاسی دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەردوو رێکخراوی USAID و UNDP كرد کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پەرەیان بە تواناکانی 170 کچ و گەنجی بەهرەمەندی دەستڕەنگینی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان داوە و دەرفەتیان بۆ رەخساندوون لە رێگەی هونەرەکەیانەوە هەم سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابینبکەن و هەم بەشداربن لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاردا.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پاراستنی ژینگەوە کۆمەڵێک بڕیاری نوێ دەرکران

بابەتی دواتر

ئەگەر لەلایەن هەر ئاژەڵێکەوە گەسترایت چی دەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share