ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چەند زانیارییەکی خستەڕوو و رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە بۆ پشکنینی DNAـی ئەنفالکراوان.
فاتیح سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پڕۆسەیەکی گرنگە بۆ کورد و پێویستە هەموو لایەک کاری بۆ بکەن و گرنگی پێبدەن.
وتیشی، “حکومەتی هەرێم وەک پێویست هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا نەکردووە و تا ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە بۆ پشکنینی DNAـی ئەنفالکراوان”.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دووربخرێتەوە لە ململانێی حزبی، چونکە پەیوەندی بە پرسی نەتەوەکەمانەوە هەیە، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەربکات و پارێزگارییان لێبکات.