بەفر رێگای زینی وەرتێی داخست

بەفر رێگای زینی وەرتێی داخست و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی وەرتێ، بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلی بەفر و باران و گۆڕانى کەشوهەواى ناوچەکە، ئێستا رێگای زینی بەهۆی بەفربارین بەتەواوەتی داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، شۆفێران لەپێناو سەلامەتیى خۆیان و سەرنشینەکانیان، ئەو رێگایە بەکارنەهێنن، تاوەکو تیمەکانی پاککردنەوە و راماڵینی بەفر دەگەنە شوێنەکە و رێگاکە پاکدەکەنەوە.

رێگای زینی وەرتێ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین پێکەوە دەبەستێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: خواردنەوەی یەک کوپ شیر لە رۆژێکدا لە جۆرێکی شێرپەنجە دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

ژنێكی کورد بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانیی کۆڵن کاندید دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share