د. نەرمین مەعروف: لیژنە بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12 پێكهێندرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەماندا بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا درا.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و هەمواری یاسای بودجە و كێشەی مووچە و كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

ئیخڵاس دلێمی: بڕیاری دادگای فیدراڵی روونە و دەبێت مووچە بنێردرێت

بابەتی دواتر

هەرێم بەپەلە داوا لە بەغداد دەكات لە 2025 كێشەی مووچە چارەسەربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 600 دینار…
Total
0
Share