تەیف سامی: تەواوی مووچەی ساڵی 2024ی هەرێممان ناردووە

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2024 دا بڕی 11 ترلیۆن دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست نەکردووە.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی کرد.

تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، مووچەی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی عێراق زامنکراوە.

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باسیلەوەکرد، تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێممان بۆ ساڵی 2024 رەوانەکردووە، کە بڕەکەی 11 ترلیۆن دینار بووە.

جەختیشیکردەوە، هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست نەکردووە، کە بڕەکەی چوار ترلیۆن دینار بووە.

ئاشکراشیکرد، لە کۆی داهاتەکانی هەرێم، بڕی 320 ملیاری رادەستی بەغداد کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییانەوە داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆچی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە و داوایەك ئاراستەی حكومەت و پەرلەمان دەكات.…
Total
0
Share