سودانی: بەغداد دەکەین بە پایتەختی گەشتیاریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی بۆ بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنانی عێراق رایگەیاند و دەڵێت “لە ئەمساڵدا بەغداد دەکەین بە پایتەختی گەشتیاریی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی وەبەرهێنان و پیشەسازیی عێراقدا رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە جدین لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان و گەشتیاریی لە عێراقدا و ئامانجمان ئەوەیە بەغداد بکەینە پایتەختی گەشتیاریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە “پێکهاتەکانی بەرەوپێشبردنی عێراق سەرجەمییان بەردەستن، تەنها هەوڵدان و پلانی جدی دەوێت تا زنجیرەیەک پڕۆژەی گرنگی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا ئەنجامبدرێن و سەرنجی گەشتیاران و خەڵکی رابکێشن”.

هاوکات، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە 21 پڕۆژەی گەشتیارییدا کراوە و بڕیاردراوە لە ماوەیەی دیاریکراوی خۆیاندا کارەکانیان بە تەواوەتی جێبەجێبکرێن، کە بریتین لە: “هۆتێل، چێشتخانە، دارستانی دەستکرد، هاوینەهەوار و پڕۆژەی جۆراوجۆری دیکە.

 

 

بابەتی پێشتر

رێگای دەربەندیخان - سلێمانی داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share