سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی یەکی داوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی یەکی داوە کە بڕەکەی نزیکەی 950 ملیار دینار دەبێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کێشەی بۆ دروستبووە، بەهۆی ئەوەی ناوی خانەنشینانی سەروو 60 ساڵ لە لیستی مووچە دەرهێندراوە.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە، کە بڕەکەی نزیکەی 950 ملیار دینارە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا روودەدات ئەو رێکەوتنە نییە کە ببێتە رێکەوتنی تەواوی ساڵەکە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵکو پێویستە بابەتی مووچە بۆ ساڵێکی تەواو یەکلابکرێتەوە، چونکە باجی گرفتەکان خەڵک دەیدات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەرێم و بەغداد ڕێكدەكەون
كۆمپانیایەكی بواری نەوت دادەمەزرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

تەلار لەتیف: سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەگوازرێتەوە

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم وردەکارییەکانی ناو کۆنگرە زۆر بە شەفافانە بۆ راگەیاندنەکان دەگوازرێتەوە. تەلار…
Total
0
Share