ترەمپ بە نیازە لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا زیاتر لە 100 فەرمان دەربکات

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمیرکا لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە، لە مەڕاسیمێکدا دەبێتە سەرۆکی 47هەمینی ئەمریکا و چاوەکان لەسەر بڕیارەکانی دەبێت کە بە نیازە لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا دەریان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە 100 فەرمانی ئامادەکردووە بۆ جێێبەجێکردن لە یەکەم رۆژی کارکردنی لە کۆشکی سپی ، ئەوانەش ئاسایشی سنوورەکان و دیپۆرتکردنەوە و کۆمەڵێک بابەتی دیکە لە خۆدەگرێت.

ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە کاپیتۆڵ هیڵ، سیناتۆرەکانی کۆمارییەکانی لەو دەستپێکردنە بەهێزە ئاگادارکردەوەتەوە.

ستیڤن میلەر، راوێژکاری باڵای ترەمپ، رێوشوێنەکانی ئاسایشی سنووری مەکسیک و جێبەجێکردنی کۆچبەری بۆ سیناتۆرەکانی کۆمارییەکان خستەڕوو کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات.

سیناتۆر جۆن هۆڤن، باسی لەوەکردووە بڕیارەکانی ترەمپ ژمارەیەکی زۆر و گشتگیر دەبێت.

پێدەچێت سنوورەکانی ئەمریکا توندوتۆڵ بکرێنەوە، وزە پەرەپێبدرێت و هێزی کار باشتربکرێت و سیاسەتی جێندەری و ڤاکسین و بەشێکی دیکە لەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەدا باسی لێوەدەکردن هەموویان لە یەکەم رۆژدا ببنە فەرمان.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: زیرەکیی دەستکرد تاوەکو پێنج ساڵی دیکە 92 ملیۆن هەلی کار لەناودەبات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share