کەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە هەینی یان شەممە؟

ئێستا موسڵمانانی جیهان لە چاوەڕوانی دیارکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان و کۆتایی مانگی رەمەزاندان، ئەگەرەکان باس لە رۆژی هەینی دەکەن بەوەش مانگی رەمەزان دەبێتە 29 رۆژ و لە ئەگەری ئەوەی مانگی رەمەزان 30 رۆژی تەواو بێت ئەوا یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەکەوێتە رۆژی شەممەوە.

دادگای باڵای سعودییە لیژنەی تایبەتمەندی راسپاردووە بۆ چاودێریکردنی مانگ کە دەکاتە 29ی رەمەزانی 1444ی کۆچی و هاوتای 20ی نیسانی 2023یە.

دوێنێ یەکشەممە، پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکیی میسری دەستپێکی مانگی شەوالی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی لەڕووی فەلەکییەوە راگەیاند و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد، وەک سەرۆکی پەیمانگاکە، جاد ئەلقادی روونیکردەوە کە بەپێی حیساباتی فەلەکی کە لەلایەن تاقیگەی توێژینەوەی پەیمانگاکە ئەنجامدراوە، هیلالی مانگی شەوال راستەوخۆ دەردەکەوێت دوای ئەوەی ئێوارەی 20ی نیسان و 29ی رەمەزان کۆتاییدێت.

پەیمانگاکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “هیلالی نوێ بۆ ماوەی 23 خولەک لە ئێوارەی رۆژی 29ی رەمەزان لە ئاسمانی شاری مەککە دەمێنێتەوە.

باسی لەوەکردووە کە ئەگەری بینینی هیلال بە تەلەسکۆپ لە هەندێک ناوچەی جیهانی ئیسلامی لە رۆژی پێنجشەممەدا هەیە، زۆرێک لە وڵاتان هەینی داهاتوو جەژنی رەمەزان رابگەیەنن، کە دەکاتە 21ی نیسان.

سەبارەت بەو وڵاتانەی کە تەنها بە چاوی رووت پێویستیان بە بینینی دروست هەیە یان پێویستیان بە بینینی دروستی ناوخۆیی هەیە تەنانەت بە تەلەسکۆپیش، ئەمانە هەندێک وڵاتی کەمن کە جەژنی رەمەزان رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ 22ی نیسان.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی یەكێتیش دوو نووسراوی گرنگی خستە بەردەم حەلبووسی

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا گەورە تیرۆریستێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share