دادگای باڵای تاوانەکانی نیویۆرک بێتاوانیی ترەمپی راگەیاند و بڕیاریدا بەبێ هیچ سزایەک ئازادی بکات.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی ئەمریکا ئامادەبوو بۆ کۆتابڕیاری دادگا لە بارەی ئەو 34 تۆمەتەی ئاراستەی کرابوون.
دادگا بێتاوانیی ترەمپی راگەیاند و بڕیاریدا بەبێ هیچ سزایەک ئازادی بکات، بەڵام ترەمپ وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت کە لەنێو زانیارییە کەسیی و مێژووییەکەیدا پێشینەی تاوانی هەبێت.