کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکى بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “سبەینێ شەممە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت سبەى شەممە لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ دەستپێکردنى نمەباران، سەرەتا لە ناوچەکانى کەرکوک، گەرمیان، هەڵەبجە و سلێمانى پاشان هەموو ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان”.

دەشڵێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین لە هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان، سلێمانى، راپەڕین، سۆران و دهۆک زیاتر بێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانى دیکەی هەرێم.

کەشناسیی هەرێم باس لەوەش دەکات، “ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکەى بە لاوازی بەردەوامدەبێت تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەتایبەت لە رۆژهەڵاتى هەرێم”.

بابەتی پێشتر

هەردی سەڵاح: سامانی تەندروستی سەهویت

بابەتی دواتر

دادگای باڵای تاوانەکانی نیویۆرک: دۆناڵد ترەمپ سزا نادرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share