دادگای باڵای سعودیە داوای لە موسوڵمانانی وڵاتەکەی کرد، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17ـی شوبات چاودێریی بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
لە بەیاننامەیەکدا دادگاکە رایگەیاندووە، داوا لە تێکڕای موسوڵمانان دەکەین ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەدوای هیلالی مانگی رەمەزاندا بگەڕێن.
دەشڵێت، هەرکەس هیلالی مانگی بینی، چ بە چاو یاخود بەکارهێنانی تەلیسکۆپ و دووربین، پەیوەندیی بە نزیکترین ناوەند بکەن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ.