ئێران لەبارەی کەمبوونەوەی “یوزپڵنگ”ـەکانییەوە هۆشداریدەدات

دامەزراوەی ژینگەیی ئێران لەبارەی کەمبوونەوەی ژمارەی “یوزپڵنگ”ـەکانی وڵاتەکەوە هۆشداریدەدات و دەڵێت، لە ماوەی 12 ساڵدا لە 100 یوزپڵنگەوە کەمبوونەتەوە بۆ تەنها 12 سەر لەو ئاژەڵە.

حەسەن ئەکبەری، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ژینگەیی ئێران ئاشکرایکردووە، “دابەزینی ژمارەکە لەو ماوەیەدا زەنگی مەترسیدارە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕوونبووەتەوە لەو 12 یوزپڵنگە تەنها سێ دانەیان مێینەی پێگەیشتوون”.

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی ژینگەیی ئێران ڕەخنەی ئەوەی گرتووە، “ڕێكکارەکانی پاراستنی یوزپڵنگەکان کە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و دانانی تابلۆی هۆشدارییە لە شوێنی ژیانی پڵنگەکاندا، کاریگەری نەبووە لەسەر پاراستنی ژیانی پڵنگەکان، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ پارەیەک بەتایبەت بۆ پاراستنی یوزپڵنگەکان دابیننەکراوە”.

بەپێی ئاماری دامەزراوەی ژینگەیی ئێران، لە ساڵی 2010دا ژمارەی “یوزپڵنگ”ـەکانی ئێران 100 دانە بوون و لە ماوەی 12 ساڵدا ژمارەکە بەڕێژەی بەرچاو دابەزیوە.

لەبارەی ئەوەی کە دەکرێت پڵنگەکانی هەرێمی کوردستان “یوزپڵنگ” بن، هانا ڕەزا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی پاراستنی پڵنگی كوردستان سەر بە ڕێكخراوی سروشتی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پڵنگەکانی شاخەکانی هەرێم یوزپڵنگ نین، هەرچەندە پێشتر ئەم جۆرە گیاندارە لە کوردستاندا ژیاوە، بەڵام ژمارەیان کەمبووەتەوە تا نەماون”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share