لە ئێران چی بە سودانی وترا؟

سەردانەکەی سودانی بۆ وڵاتی ئێران کۆتاییهات و درەنگانی شەوی رابردوو بە کۆمەڵێک پەیامی بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە گەڕایەوە بەغداد.

دوێنێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و چاوی بە عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کەوت.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو عەلی خامنەیی بە سودانی راگەیاند، “بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵک و حکومەت یەکناگرێتەوە، بوونیان نایاساییە و هەواڵی چەسپاندن و فراوانبوونی پێگەیان دەدەن، پێویستە لە عێراق کۆتاییان پێبهێنرێت”.

هاوکات سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی باسیلەوەکرد، “یەکێکن لە رەگەزەکانی هێزی عێراق، پێویستە کاربکرێت بۆ پاراستنیان و بەهێزکردنیان”.

ئەم قسانەی خامنەیی لەدوای چەند کاتژمێرێک دێت لە رەتکردنەوەی دانوستانی راستەوخۆی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

بابەتی دواتر

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share