ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و تەشەنەسەندنی لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بابەتێکی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە شەوی رابردووەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێک لە دانیشتووانی شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆس ئەنجلس رایگەیاند، لانیکەم پێنج کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە ناوجەرگەی شاری لۆس ئەنجلۆس کەوتەوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەهۆی بای بەهێزەوە کە لەگەڵ ئاگرەکەدا بوونی هەیە، وای کردووە بازنەی زیانەکان فراوانتر ببن و هەزاران ماڵ و باخی هاوڵاتییان لە دووەم گەورەترین شاری ئەمریکا سووتاون و دەیان هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا داوایان لە دانیشتووانی ناوچەی هۆڵیود کرد ناوچەکە چۆڵبکەن بەهۆی مەترسیی ئاگرەکەوە و دەڵێن، “ئەمەی دەیڵێین فەرمانێکی یاساییە دوای ئەو ئاگرە زۆرەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.”

بابەتی پێشتر

سەرۆک کۆماری لوبنان هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

لە ئێران چی بە سودانی وترا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین دوو پاندا دەدات بە ئەمریکا

باخچەی ئاژەڵانی سمیسسۆنیانی نیشتمانیی ئەمریکی رایگەیاند، بەم زووانە جووتێک پاندا کە لە چینەوە دێن و دەگەنە باخچەکەمان لە…
Total
0
Share