ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت و ئەو هەنگاوەش ئامانج لێی بەرگرتنە لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.