پێشەوا هەورامانی: تەیف سامی وتی مووچەی مانگی 12 دەنێرم

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق جەختیكردووەتەوە كە مووچەی مانگی 12 دەنێرن.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكیدا رایگەیاند، دوا قسەی وەزیری دارایی عێراق ئەوە بووە كە مووچەی مانگی 12 دەنێرێت و رێككەوتن كراوە كە مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بنێردرێت، كە باس لە داهاتی ناوخۆ دەكرێت كورتهێنانی مووچەی پێبڕكراوەتەوە.

راشیگەیاند، بۆ سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بۆ مووچە پێویستمان بە سێ ترلیۆن دینار بووە و دوو ترلیۆن دینار نێردراوە و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق جەختیكردەوە كە مووچەی مانگی 12 دەنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو بۆ هەرێم لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان باسکراوە

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و ژورە بازرگانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە پرسی بەرزکردنەوەی کوالێتی کاڵای هەناردەکراو…
Total
0
Share