بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە و لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەیەك وێستگەی نوێ دەكەونەكار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی كارەبا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم نزیكەی 700 مێگاوات كارەبای زیادكردووە، بەمەش جگە لەوەی ژێرخانی كارەبا گەیشتووەتە حەوت هەزار مێگاوات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، خەرجی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمكراوەتەوە لە چەند مانگی داهاتووشدا ژمارەیەك یەكەی وێستگەی دیكە دەكەونە كار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی…
Total
0
Share