وتەبێژی گۆشتفرۆشانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بۆ جەژنی قوربان نرخی گۆشت بەرزنابێتەوە”.
ئاسۆ عومەر، وتەبێژی گۆشتفرۆشانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە و جەژنەکان خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینی گۆشت زیاددەکات و نرخەکانیش جێگیر نییە لەنێوان 18 بۆ 24 هەزار دیناردایە”.
وتیشی، بۆ جەژنی قوربان، پێشبینیی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ناکرێت و ئەگەر مووچە دابەشبکرێت نەک تەنها بازاڕی گۆشت، بەڵکو بازاڕی هەموو شتێک باشدەبێت.