کەمترین مووچەى کرێکارى خانەنشینکراو زیادکرا

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، کەمترین مووچەى کرێکارى خانەنشینکراو زیادکرا.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (259) لە رێکەوتى 3ـی 7ـی 2024، لە ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، بڕیاردرا بە دیارکردنى رادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکاران بە بڕی 500 هەزار دینار، کە هاوتایە لەگەڵ مووچەى خانەنشینیی فەرمانبەرانى کەرتى گشتى.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمى کوردستان نزیکەى هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە مووچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابیندەکرێت، خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەرکراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیانلەدەستدان یان پێکانى کار، خانەنشین دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share