سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لەبارەی دابەشکردنی زەوی، زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامادەکاریی بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی دەکەین کە زۆرترین زەوی لە سنووری سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە.
وتیشی، کێشەی نەبوونی بودجە و کەمیی ستافمان هەیە کە پرۆسەکە پێویستی بە کۆمەڵێک کەسی تایبەتە و هەر ئەمساڵ زیاتر لە 550 فەرمانبەرمان لە سەرجەم میلاکەکان خانەنشین بوون و کەس نەهاتووەتە شوێنیان ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم کارەکانمان و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بێتە سەر هێڵ.