سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لەلایەن مەكتەبی سكرتارییەت و د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك مام جەلال و نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرا.
لەو سەردانەدا عەممار حەكیم پاش ئەوەی تاجەگوڵینەی رێزوەفای لەسەر مەزاری مام دانا لە دەفتەری یاداشتەكاندا بە شكۆوە ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و پێگەی سەرۆك مام جەلال كرد لە ناوچەكە و عێراق و هەرێمدا.
هاوكات نووسیوویەتی،”ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە بۆ بیرخستنەوەی هەڵوێستە زیندووەكانی سەرۆك مام جەلال لەبەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بوونیادنانی سیستمی دیموكراتیی نوێ كە مام هێمایەكی گەرەی یەكگرتوویی نیشتمانییە و شانازی پێوەدەكەین ئەم ساتەش دەرفەتێكە بۆ بیرخستنەوەی پەیوەندییە مێژووییەكانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان”.