مەسعود حەیدەر: جگەلە 700 ملیار دینارەكە پارەی دیكە ئامادەكراوە كە بە قەرز بۆ هەرێم بنێردرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، جگەلەو 700 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە پارەی دیكە ئامادەكراوە كە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و دەشڵێت، “پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق خەرجبكرێت”.

مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دەچینە ساڵی نوێوە جگەلەو 700 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە پارەی دیكە ئامادەكراوە كە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و پێشنیازەكەش بەو شێوەیە كە بۆ سێ مانگی دیكە قەرز بۆ هەرێم بنێردرێت و ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە كێشەی بودجە لەگەڵ هەرێم چارەسەردەكرێت.

راشیگەیاند، پێویستە مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مووچەكانیان وەربگرن و حكومەت دەتوانێت لە رێگای وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە هەر گۆڕانكارییەك لە یاسای بودجە پێشنیازبكرێت دەتوانێت ئەنجامیبدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
Total
0
Share