بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای دهۆکی هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییان هەستیان پێکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێگەی (earthquakes) بڵاویکردووەتەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 9:41 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 سنووری پارێزگای دهۆکی هەژاندووە”.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە، “چەقی بومەلەرزەکە سنووری تورکیا – عێراق بووە بە دووری 44 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆکەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
Total
0
Share