كەمێك پێش ئێستا عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتە سلێمانی.
بڕیارە لەو سەردانەیدا عەمار حەكیم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆببێتەوە.
عەمار حەكیم لە سەردانەكەیدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیكەە ئەنجامدەدات.