ئەو کۆمپانیایەی کار لە کێڵگەی کۆرمۆردا دەکات: تا 2025 هەرێمی کوردستان دەگاتە خۆبژێوی لە غازدا

کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆم کە کار لە کێڵگەی غازی کۆرمۆردا دەکات لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، کارکردن بۆ فراوانکردنی کێڵگەکە بەردەوامە و تا ساڵی 2025 هەرێم دەتوانێت پێداویستیی ناوخۆ لە غاز پڕبکاتەوە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای پیرڵ پترۆلیۆمەوە بەڕێوەدەبرێت، کە کۆمپانیایەکی هاوبەشە لە نێوان کۆمپانیای دانا غاز و کۆمپانیای کریسێنت پترۆلیۆم کە بنکەکەی لە ئیماراتە، کۆمپانیای OMVی نەمسا و کۆمپانیای RWESTی ئەڵمانیا و گروپی مۆڵی هەنگاری.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بەریتانی کە زانیارییەکانی لە سەرچاوەیەکی کۆمپانیای دانە غازەوە وەرگرتووە، بڵاویکردووەتەوە، کارکردن بەردەوامە بۆ فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان تا دوو ساڵی دیکە بگاتە خۆبژێوی لە غازدا.

گۆڤاری MEED ی بەریتانی رایگەیاند، “پڕۆژەی فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە کوردستانی عێراق بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا دانرابوو بەرەوپێش دەچێت”، ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەکە، لە ساڵی 2025دا پێویستیی غاز لە تەواوی ناوچەکەدا دابین دەکات.

پڕۆژەی فراوانکردنەکە کە بە KM 250 ناسراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر بە رێژەی 250 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا (cf/d) بەرزبکاتەوە، بەمەش کۆی بەرهەمهێنان بگاتە 700 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.

گرێبەستی ئەندازیاری و دابینکردن و بیناسازی (EPC) بۆ پڕۆژەکە لە سەرەتادا دراوە بە کۆمپانیای ئێکستران کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و لە 11ی تشرینی یەکەمی 2022 لەلایەن کۆمپانیای ئینێرفلێکسەوە کڕدرا، کۆمپانیای ئینێرفلێکس کۆمپانیایەکی ئەندازیاری کەنەدییە و تایبەتە بە وزە و نەوت و گاز.

کۆمپانیای دانەغاز پلانی هەیە بۆ دوو پڕۆژەی دیکە کە دەستبەجێ دوای تەواوبوونی پڕۆژەی KM 250 دەست پێبکات، ئەم پڕۆژانە بە شێوەیەک داڕێژراون کە بەرهەمهێنان لە 700 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا بۆ زیاتر لە یەک ملیار پێ سێجا لە رۆژێکدا زیاد بکات.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما جێگیر دەبن

بابەتی دواتر

ئازادكردنی گوهدار زێباری دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت،…
Total
0
Share