دادگاى قۆرهتو فهرمانى گرتنی بۆ هەردوو بهڕێوبهرى دهروازهى نێودهوڵهتى پهروێزخان و گومركى گهرمیان دهركرد.
دادگای بەرایی قۆرەتو ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم فەرمانی گرتنی بۆ هەریەك لە عەلی تۆفیق، بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان دەركرد.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا دۆسیەكە پەیوەندی بە گەڕاندنەوەی ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی خوار مۆدیلەوە هەیە كە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەری گشتی گومرگی هەرێم لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیانەوە ڕەوانەی ئێران كراوەتەوە بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەكانەوە.
پێشتر دادگا دۆسیەیەكی لەسەر كردووەتەوە و وەك تۆمەتبار داوای بانگێشتكردنی هەردوو بەڕێوبەرەكەی كردووە، دوای ئامادەنەبوونیشیان بانگێشتەكە لەلایەن دادوەرەوە گۆڕدراوە بۆ دەستگیركردن.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان بە (ئێستا)ی وت، پێشتر دادوەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی دەستبەسەركردووە و دواتریش داوای بەڕێوبەرەكانی كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان پێویستە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گومرگ پێشتر ڕەزامەندی وەزیری دارایی پێوەربگیرێت، نەبوونی ڕەزامەندییەكە هۆكار بووە بۆ ئامادەنەبوونی ئەو بەڕێوبەرە لە بەردەم دادگا.