هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی  12 دابەشدەکرێت

سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12  بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە و سبەینێ بۆ مانگی 12ی ساڵی 2024 دابەشدەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

تازەلاوێک لەسەربان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

جان ماری لوپان دامەزرێنەری راستڕەوی پەڕگیر لە فەرەنسا كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی راستكراوەی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لیستی نوێی راستكراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ژمارەی وەزیفییان رەوانەی وەزارەتی…
Total
0
Share