باوکێک سێ منداڵ و ژنەکەی لەکاتی خەودا دەکوژێت

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان باوکێک سێ کچی خۆی و دایکیان دەکوژێت، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ڕووداوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا لە ناوچەی یەنی ماهالێ بۆتاش بووە لە پارێزگای شرناخ.

حەسەن قراسڵان، لە کاتێکدا ژن و منداڵەکانی لە خەودا بوون، گوللـەیەکی ناوە بە سەری لەیلا قراسڵانی هاوژینی و دەریای کچەکانییەوە بە ناوەکانی دەریای تەمەن 17 ساڵ، مەلیکی تەمەن 16 ساڵ و شەریفە قراسڵانی تەمەن 13 ساڵ.

دوای ڕووداوەکە حەسەن قراسڵان چووەتە بنکەی پۆلیس و خۆی ڕادەستکردووە، دانیناوە بە کوشتنی ژن و منداڵەکانیدا.

دوای گەشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی چوار کەس لە ماڵی بکوژەکەدا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سەیارەی مێشەکە کەوتەوە کار

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی دەرمان رشتنیان بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گوێزەرەوەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share