قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی شاردنەوەی غازی ماڵان غازفرۆشێکی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند کە دوکانێکی غازفرۆشییان داخستووە بەهۆی ئەوەی غازی ماڵانی شاردبووەوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی لێپێچێنەوەی یاسایی دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و شاردنەوەی غازی ماڵان و نەفرۆشتنی بەهاوڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دوکانی غازفرۆشتنی رەنجیان لە فولکەی مامەریشە داخست”.

ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەنی دووکانی غازەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن كێری، نێردەی…
Total
0
Share