دەزگای لوتكە: پەنابەران لە یۆنان بەدەست خراپی گوزەرانەوە دەناڵێنن

دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، پەنابەران لە یۆنان لە بارودۆخێکی سەختی ژیانکردندان و بە شێوەیەکی زۆر خراپ لەلایەن حکومەتی ئەسیناوە پشتگوێخراون.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرییان پێشکەشکردوە و لە چاوەڕوانی وەڵامدانەوەدان، هەروەها ئەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەرییان لە یۆنان بەدەستهێناوە، هەموو یارمەتییەکانی حکومەت لەدەستدەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، یۆنان وردە وردە ئەو یارمەتییانەی حکومەت کەمدەکاتەوە کە پێشکەشی بە پەنابەران و پەنابەرە دانپێدانراوەکان دەکرێت.

بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگاكە، پێشتر یارمەتی دارایی پێشکەش بە پەنابەران کراوە، بەڵام چیتر کۆتایی بە هەموو جۆرە یارمەتییەک هێنراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە حکومەتی یۆنان کۆتایی بە بەرنامەیەک هێنا، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینکرابوو، تایبەت بە پێشکەشکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەرە دانپێدانراوەکان.

ئەوەشی روونكردەوە، “پەنابەران بە شێوەیەک بارودۆخیان سەختە کە لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و، لە هەفتەیەکدا تەنها دوو جار بۆ سێ جار خواردنیان بەدەستدەگات” ئاماژەی بەوەشكرد، “مەزەندە دەکرێت تەنها لە ئەسینای پایتەخت نزیکەی 15 هەزار پەنابەر دەستیان بە ژەمە خۆراکی گونجاوی رۆژانە ناگات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەستپێكردووە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێكردووە و دەشڵێت، “پۆستی پارێزگاری كەركوك…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share