چاکسازیی گەورانی سلێمانی: بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە سبەینێ سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی ڕووداو تۆماردەکەین

چاکسازیی گەورانی سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت، کەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵی چەواشەکارانە لەسەر چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاودەکاتەوە و سبەینێ سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکەین.

چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، سەبارەت بە هەواڵ و بڵاوکراوەیەکی نادروست و نابەرپرسانەی كەناڵی ڕووداو، كە گوایە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی چاودێرەكان بە چـ.ـەقۆ و بۆكس خـ.ـەنجەر هەڕەشە لە سزادراوان دەكرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی، سەرلەبەری ئەم هەواڵە چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم شێوازە لە كۆكردنەوەی هەواڵ و بڵاوكردنەوەی، بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەیاندنی ڕاستییەكان ناكات، كەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەوانی، تەنیا بە مەبەستی ناشرینكردنی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، هەواڵی چەواشەكار و بێ بنەما بڵاودەكاتەوە.

لە کۆتایشدا هاتووە، سبەینێ یەکشەممە، 5ی تەمموزی 2026، سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵی ڕووداو تۆماردەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share