نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سوريا پارێزراو بن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەربارەی دۆخی رۆژئاوا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هه‌سـ.ـه‌ده و سوپای سوریا ده‌ڕوانين، به‌رده‌واميى شـ.ـه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى مەترسیدارە له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سوريا و ناوچه‌كه دروستده‌كات، هەروەها مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعـ.ـش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه”.
وتیشی، “هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا له په‌يوه‌نديداين بۆ راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا، دووپاتیده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و رێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعـ.ـش جێبه‌جێبكات، هه‌روه‌ها دووپاتىده‌كه‌ينه‌وه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى راگرتنى شـ.ـه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و رێككه‌وتن، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سوريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ربكرێن”.