بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەقۆ و ئامێری مەترسیداری بڕەر و چەندین ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەمەبەستی پاراستنی هێمنی و ئاسایشی هاوڵاتییان، هەستان بە پشكنینی سەرجەم كافتریاكانی سنوورەكە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو هەڵمەتەدا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەک چەقۆ و ئامێری مەترسیداری بڕەر و چەندین ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا، رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران ئەنجامدرا.