شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت شەپۆلەكە لە هەفتەی داهاتووەوە روو لە هەرێم بكات و سەرچاوەی شەپۆلەكە لە هەردوو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە دەبێت و كاریگەریی لەو شەپۆلەی شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمرۆ زیاتر دەبێت”.

راشیگەیاند،”لە سبەینێ و رۆژانی دواتر بە گشتی و تەواوی ئەم هەفتەیە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت”.

بابەتی پێشتر

یەكێتی پۆستێكی نوێی وەرگرت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share