لە سەید سادق هاوڵاتییەک بەهۆکارى بڕینى 35 دارى سروشتى دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى دەرچونێکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەید سادق بۆ سنوورى گوندى (سەراى سوبحان ئاغا) توانییان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو هاوکات دەست بەسەر 35 دارى سروشتى و مشارێکدا گیرا .
بەپێی راگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەرکراوە.