وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانین و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە دابەشبکرێت.

باسی لەوەشکرد، “پارەکە لە چەند بانکێک دابەشدەکرێت و ئەوەش کاتی پێویستە”.

ئەو کارمەندانە ژمارەیان 41هەزار کەسە و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن، بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەوانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە وەک کارمەندی کۆمسیۆن، هەروەها دەرچووانی دانەمەزراو و خوێندکارانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوەکەی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share