تەرمی دووەم قوربانی رووداوەكەی دوكان دۆزرایەوە

تەرمی دووەم قوربانیی رووداوەكەی شەوی رابردووی سەیرانگای دوكان دۆزرایەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لەلایەن تیمەكانیانەوە تەرمی دووەم قوربانی رووداوەكە دۆزرایەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنج لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان کە برا و دانیشتووی شاری كەركوك بوون و بەمەبەستی گەشتیاری سەردانی دوکانیان کردبوو.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی یەكەمیان دۆزرایەوە.

قوربانییەكان بریتین لە هەریەك لە (ئەرکان عەبدلموحسن) لەدایکبووی 1984 و (عیرفان عەبدلموحسن) لەدایکبووی 1980.

رووداوەکە کاتێک بووە یەکێک لەو دوو برایە چووتە ناو دەریاچەکە بۆ مەلەکردن، بەڵام دوای کەمێک دیارنەماوە، دووەمیشیان بەمەبەستی دۆزینەوەی براکەی چووەتە ناو ئاوەکە و بە هەمانشێوە دیارنەماوە و خنکاوە.

بابەتی پێشتر

سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان دەرچوو

بابەتی دواتر

دوای چەند مانگێک لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێکی رانیە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share