چاوفڕین چۆن ڕوودەدات و چارەسەرەکانی چین؟

پزیشکی پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار ڕایدەگەیەنێت، چاوفڕین حاڵەتێکی ئاساییە و دەکرێت هەمووکەسێک تووشی ببێت، بەڵام دوو جۆری هەیە کە دەبێت بە هەند وەربگیرێت.

د. سەروەر باجەڵان، پزیشکی پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار ڕایگەیاند، چاوفڕین یان پرتەپرتی چاو بریتییە لە جوڵانەوەی لەخۆوە و دووبارەبووەوەی پێڵوی چاو، دەکرێت چاوفڕین هەموو کەسێک تووشی ببێت و ئاساییە، پێویستناکات کەسەکان تووشی دوودڵی ببن.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەڵام دوو جۆر لە چاوفڕین یان پرتەپرت هەن کە پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات و گرنگی بە حاڵەتەکە بدات، یەکەمیان، ئەو حاڵەتەیە کە کەسەکە پرتەپرتکردن بە چاوی دەکاتە خوو و دەبێتە جۆرێک لە ئاڵۆزبوونی دەروونی، جۆرێکی دیکەی پرتەپرت هەیە بەردەوامە و لەگەڵیشیدا دەم و لێوی کەسەکە خوار دەبێت، ئەمەیان دەبێت جددیتر لەوانی دیکە وەربگیرێت، بەتایبەت کاتێک نەخۆشەکە گوێی لەگەڵ پرتەی چاویدا قورس دەبێت و گوێی لە دەنگی بەرز و هاژەی لەپڕ دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share