هەسەدە ئاماری رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە تورکیای رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەرپەچی توندی هێرشەکانی داوەتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوەی خستووەتەڕوو، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج دوێنێ شەممە، رووبەڕووی هەموو ئەو هێرشانە بوونەتەوە و پووچەڵیان کردەوە کە گرووپە چەکدارەکان بە پاڵپشتی تورکیا دەیانکردە سەر ناوچەکان.
باسی لەوەشکردووە، دوێنێ شەممە هێرش بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین بەردەوامییان هەبووە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە تورکیاوە و پێکدادان لە نێوان هێزەکانمان و ئەوان روویدا.
باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازی لەناوبرا و هەشت ئەندامی گرووپەکان لەناو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەدا کوژراون.
هاوکات، لە هێرشێکی دیکەی گرووپەکەدا کە پوچەڵکرایەوە پێنج ئەندامی گرووپە چەکدارەکان کوژران.
دەشڵێت، “لە لایەکی دیکەوە یەکەکانی شەهید هارون خاڵ و پێگە و ئۆتۆمبێلەکانی دوژمنیان لە ناوچەکە کردە ئامانج و ژمارەی ئامانجەکانیش گەیشتە 13 ئامانج.”