ساڵی 2024 نزیکەی 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 171 هەزار و 954 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی 2024، 924 مۆڵەتمان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل داوەتە بازرگانان و 171 هەزار و 954 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.

باسی لەوەشکرد، “ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2023 زیاتر لە 50 هەزار ئۆتۆمبێل زیاتر هاوردە کراوە بەوپێیەی لەو ساڵەدا 122 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەکرابوون”.

وتیشی، مەرج نییە ئەو ئۆتۆمبێلانە سەرجەمیان لە هەرێم کوردستان ساغکرابنەوە، بەڵکو بەشێکیان براونەتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی هێرشەكان بۆ سەر رۆژهەڵات و باشووری مەنبج راگەیەنرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی عێراق پڕۆژەیەک لەپێناو سەقامگیربوونی بازاڕ جێبەجێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share