بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پلانی هەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا بە پڕۆژەی رووناكی كارەبای 24 كاتژمێری دابینبكات.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بڕە كارەبای دێت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە ئەركی ئێمەیە بە دادپەروەری دابەشبكەین و لەم وەرزەدا كە خواست زیاددەكات دەبێت حكومەت و وەزارەت بڕیاربدەن خواست زیادبكەن و بەرنامەیەك دابنرێت لۆد لەسەر مۆلیدەكان دروست نەبێت و لەكاربكەون.
وتیشی،”بەرهەمهێنانی كارەبا پێویستی بە بودجە و غاز هەیە و لە ئێستادا حكومەتی هەرێم پلانی هەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا بە پڕۆژەی رووناكی كارەبای 24 كاتژمێری دابینبكات”.