ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان نەبووە و كاركردن بە یاسای بودجە 31ی 12 رادەگیرێت و بەو هۆیەوە پێناچێت مووچەی مانگی 12 بنێردرێت، هەرچەندە هەرێم لە هەوڵدایە ئەو پرسە لەگەڵ بەغداد یەكلابكاتەوە.
شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەوڵی جددی دەدرێت كە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەفەوتێت، بەڵام یاسای بودجە لە 1ی1 كاریپێدەكرێت لە 31ی 12 كۆتایی دێت.
وتیشی، “پێشتر هەرێم و بەغداد رێككەوتنیان كرد و عێراق بەڵێنیدا مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 بۆ هەر مانگێك 763 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام پابەندی رێككەوتنەكان نەبوو و غەدر لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت”.