ئەمریکا پێگەی سەربازیی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزتر دەکات

سوپای ئەمریکا کاروانێكی سەربازیی بەرەو شاری حەسەکە رەوانەدەکات لە چوارچێوەی بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا.

بەپێی سەرچاوەکان، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سوریا بە گشتی و لە رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی، لەو چوارچێوەیەشدا کاروانێكی کەلوپەلی سەربازیی بۆ شاری حەسەکە لە رۆژاوای کوردستان ناردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کاروانی کەلوپەلەکان هەرچەندە بەرەو شاری حەسەکە رۆیشتووە، بەڵام لە داهاتوودا ئەگەری هەیە، بەرەو کۆبانێ ئاراستەبکرێت و لەوێ جێگیربکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای ئەمریکا بە هاوپەیمانێکی گرنگی هەسەدە دادەندرێت و لەماوەی رابردووشدا، ژمارەیەک کاروانی کەلوپەلی سەربازیی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ناردووە لە رۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیان زیاتر لە 50 بارهەڵگربووە و پێکهاتبوون لە چەکی قورس و پێشکەوتوو و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی.

بابەتی پێشتر

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچە پەیڕەودەكرێت و مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێراتر دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share