ئانۆ جەوهەر لەبری قەدەغەكردنی هەژماری تیكتۆكی دانا

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند،” هەژمارم لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك نەبووە و بەڵێنمدابوو كە لە تیكتۆكەوە وەڵامبدەمەوە بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هەژمارێكم دانا.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی داوای داخستنی تیكتۆك دەكەن تائێستا ئەو بابەتە بە فەرمی ئاراستەی ئێمە نەكراوە و ئەگەر داواكەشمان ئاراستە بكرێت ئاراستەی دوو شوێنی دەكەین، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆستە و گەیاندن، دواتر بە وردی دیراسەی دەكەن و بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەكو وەزارەت دەتوانین ئەو بابەتانەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانن لە تیكتۆك ڕایبگرین بۆیە تائێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی داخستنی تەواوی تیكتۆك نەدراوە.

هەر ئەمڕۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندبوو ئەو كەسانەی كە داوای داخستنی تیكتۆك دەكەن لە تیكتۆكەوە وەڵامیاندەدەمەوە.

بابەتی پێشتر

كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی سووتا و پارەی بۆ كۆكرایەوە و قەرەبووی زیانەكەی كرایەوە

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی هەرزانبوونی نرخی بەنزین ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share